يه‌كێتى
330 جار بینراوە 7/12/2019 10:13 AM

ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه‌



سنور ميديا 

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەخوازین كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان و ئەنجامدانی كۆنگرە لەكاتی دیاریكراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن و بەهیچ شێوەیەك دوانەخرێن.

 

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای پەیامەكەی ئەنجومەنی ناوەندی سەبارەت بە پرسی بەستنی كۆنگرەی چوارەم كە داوا كراوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لەم هەفتەدا بكرێت و كۆنگرەی چوارەمیش لەم مانگەدا ببەسترێت و بۆ ساڵی ئایندە دوانەخرێت.

 

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی لە كۆبوونەوەی خۆیدا كە تەوەری سەرەكی لەسەر پرسی كۆنگرەی بوو هەردوو داوكارییەكەی ئەنجومەنی ناوەندییان جێبەجێكرد و بڕیاریاندا كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە ڕۆژی دوو شەممە ۱۲/۹ ئەنجام بدرێت و كۆنگرەی چوارەمیش لە ۱۲/۲۱ ببەسترێت.

 

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەی دوێنێ سكرتارییەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندیدا بڕیارەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەرزنرخێندرا و پشتیگری ئەنجومەنی ناوەندی بۆ بڕیارەكەی سەركردایەتی دەربری و هیوای خواست كە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و ئەنجامدانی كۆنگرە لەكاتی دیاریكراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن و بەهیچ شێوەیەك دوانەخرێن.

 

ئاشكراشیكرد، بەدەرفەتی دەزانین سوپاسی ئەندام و كادیر و جەماوەری یەكێتی و سەرجەم ئۆرگان و ڕێكخراو و كۆمەڵەكانی سەر بەیەكێتی دەكەین كە هاوڕاو هەماهەنگ بوون لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی و پشتگیری پەیامەكەی ئەنجومەنی ناوەندییان دەكرد و خوازیاری ئەوە بوون كۆنگرە بۆ ساڵی ئایندە دوانەخرێت.

 

جەخت لەوەش دەكاتەوە، هیوادارین كۆنگرەی چوارەم كۆنگرەی نوێبوونەوە و بەهێزبوون و كۆكردنەوەی (ی.ن.ك) بێت

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure