عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح
1369 جار بینراوە 5/12/2019 01:29 PM

عه‌لى حه‌مه‌ صاڵح پرۆژه‌كه‌ى ئاشكرا كرد بۆ دانه‌وه‌ى مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان



سنور ميديا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت " بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موچه‌خۆران پرۆژه‌یه‌کمان ئاماده‌کردوه‌و ده‌مانه‌وێت بیکه‌ینه‌ پرۆژه‌ی هه‌مووان".

 

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسینێكدا ڕایگه‌یاند، "سێ مانگی ڕابردوو هه‌وڵی ته‌واوماندا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تێکی گشتگیر دروستبکه‌ین، ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق باشترین بژارده‌یه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌رێمی کوردستان دوچاری قه‌یرانێکی قوڵی دارایی ده‌بێته‌وه‌".

 

ده‌شڵێت "بۆیه‌ پێویسته‌‌ پاش جێگیربوونی خواسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش په‌یوه‌ست بێت به‌ ڕاده‌ستکردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل".

 

هه‌ر له‌و نوسینه‌دا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسیله‌وه‌كردوه‌، "له‌ ئێستادا ئه‌م پرۆژه‌ بودجه‌یه‌، گه‌ره‌نتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی کردووه‌، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ پلانێکی ورد حکومه‌تی هه‌رێم قه‌رزی موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراو بداته‌وه‌ که‌ ٨ موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و جیاوازی ٣٥ پاشه‌که‌وت و ١٢ موچه‌ی ته‌واوی خانه‌نشینه‌ که‌ نزیکه‌ی ١٢ملیار دۆلاره‌. بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه‌ش پرۆژه‌یه‌کمان ئاماده‌کردوه‌و ده‌مانه‌وێت بیکه‌ینه‌ پرۆژه‌ی هه‌موان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure