كاروان عەلی شامار
407 جار بینراوە 5/12/2019 01:24 PM

به‌دیلی كۆنگره‌ هه‌ر كۆنگره‌یه‌!



چه‌ند رۆژێكه‌ مژاری گه‌رمی كادیرانی یه‌كێتیی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌، لێ دوای مشتومرێكی زۆر له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌دا گه‌ر به‌هۆی فشاری كادیران و هه‌ندێك سه‌ركرده‌ نه‌بایه‌ دوورنه‌بوو هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی له‌ مێژه‌ دیزه‌به‌درخۆنه‌ی كۆنگره‌یان كردبایه‌.

 

نه‌نگیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌هه‌وڵدان و ده‌چنه‌ ژێر باری به‌رپرسیارێتی دواخستنی كۆنگره‌وه‌، لێ ده‌ركه‌وت هه‌ر ئه‌و روخسارانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ دژ به‌ كۆنگره‌ن هه‌ر ئه‌وانیشن نزیك له‌ ده‌یه‌یه‌كه‌ رێگرن له‌ ئه‌نجامدانی!

 

گه‌ر حزبێك ماوه‌ی ده‌ ساڵ كۆنگره‌ی نه‌به‌ستبێ ده‌بێ خوازیارانی نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ جگه‌ له‌ خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان چ ئه‌رگومێنتێكی تریان هه‌بێ بۆ دواخستنی ئه‌و پرسه‌! به‌ئیدیۆمێكی ساده‌ به‌دیلی كۆنگره‌ ده‌بێ هه‌ر كۆنگره‌ بێ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رابردوو به‌هه‌ر هۆیه‌ك رێگری دروستكرابێ به‌هۆی ئاڵنگاری ناوچه‌كه‌وه‌ لێ هه‌نوكه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌باره‌و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر (ی ن ك) نه‌ماوه‌! له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ دواخستنی كۆنگره‌ن هه‌نوكه‌ هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاساییان نه‌ماوه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نییه‌ كه‌ بڕیار له‌ دواخستنی كۆنگره‌ بده‌ن!

دوای هه‌وڵێكی زۆر بۆ دواخستنی كۆنگره‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاره‌ دروسته‌كه‌یداو سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستپێده‌كات و ٢١ مانگی دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵیش كۆنگره‌ ده‌به‌سترێ، ئه‌م ئاكته‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ ئیراده‌ی كادیران و دڵسۆزانی یه‌كێتیی به‌سه‌ر ئیراده‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازاندا سه‌ركه‌وت، كۆنگره‌ش ده‌بێته‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئاڕاسته‌ راست و ته‌ندروسته‌ی كه‌ شه‌ونخونیان ده‌كرد بۆ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی و سوربون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی بۆ یه‌كێتیی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure