سنور ميديا
297 جار بینراوە 5/12/2019 01:08 PM

كاتى كۆنگره‌ى يه‌كێتى يه‌كلاى كرايه‌وه‌



سنور ميديا 

لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاردرا كۆنگرەی یەكێتی بەڕێوە بچێت، پاڤڵ تاڵەیانیش ئاشكرایكرد كە لە 21ی ئەم مانگەدا كۆنگرە بەڕێوە دەچێت.

 

پاڤڵ تاڵەبانی كوڕی مام جەلال سكرتێری گشتی پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی ئاشكرایكرد كە "لە كۆبوونەوەدا بڕیاردراوە كۆنگرەی یەكێتی بۆ 21ی مانگ دواخراوە، بەڵام كۆنگرەكە بە دڵنیاییەوە دەكرێت".

 

تاڵەبانی باسی لەوەشكرد بڕیارە دووشەممەی داهاتوو 9ى كانونی یەكەم كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەڕێوەبچێت.

 

ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو لە كۆبوونەوەی سەركردایەتیدا دەنگ لەسەر دواخستنی كۆنگرە بدرێت، لە كاتێكدا مەكتەبی سیاسی یەكلای نەبوو بوویەوە لەسەر ئەو بڕیارە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure