سنور ميديا
92 جار بینراوە 5/12/2019 09:52 AM

وەزیری دارایی: هەشت مووچەی فەرمانبەران و 12ی خانەنشینان قەرزدارین



سنور میدیا

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وه‌زیری دارایی ئاشكرایكرد كە لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجە و نەوت رێككەوتوون و لە بارەی دانەوەی قەرزەكانی هەرێمیش لێكتێگەیشتنیان كردووە.

 

ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی باسی لەوە كرد كە ئەوەی پێویست بووە و لەسەر شانمان بووە بۆ چارەسەكردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق لە بارەی بودجە و ناردنی نەوت ئەنجامان داوە، بەڵام ئێستا بابەتەكە لەسەر رەزامەندی پەرلەمان ماوەتەوە و جەتی لەوە كردەوە كە پێویستە پەرلەمانتارانی كورد هەوڵی تەواو بدەن بۆ تێپەڕاندنی لە پەرلەمانی عیراق، باسی ئەوەشی كرد ئیستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی پەرلەماندایە.

 

بە وتەی وه‌زیری دارایی ئێستا بەشە بودجەی هەرێم بۆ 12% كەمی كردووە، ئەوەیش پێشتر بە بڕیارێكی سیاسی بووە بەرپرسانی حكومەتی عیراقیش دانیان بەوەدا ناوە كە بڕیارەكە سیاسی بووە.

 

سەبارەت بە قەرزەكانی هەرێمیش ئاشكرایكرد كە ئەوان لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە قەرزەكانی هەرێم لەناوقەرزەكانی حكومەتی فیدراڵدا جێی بكرێتەوە.

 

وەزیری دارایی سەبارەت بە قەرزەكانی مووچە خۆرانیش وتی ئەوە بابەتێكی جێ گیرە كە تا ئێستا حكومەتی هەرێم هەشت مووچەی تەواوی فەرمانبەران قەرزدارین لەگەڵ 12 مووچەی خانەنشینان.

 

لای خۆیەوە ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایكرد كە ئەم رێككەوتنە كاتێك جێبەجێ دەكرێت كە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق پەسەند بكرێت، ئەگەر ئەم حكومەت كاتیەش موازەنە نەنێرێت بۆ پەرلەمان رێككەوتنەكە بۆ حكومەتی داهاتوو دەمێنێت و جێبەجێ دەكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure