يه‌كێتى
377 جار بینراوە 5/12/2019 12:26 AM

هۆشدارى دەدەنە سەرکردایەتى يه‌كێتى



سنور ميديا 

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی لەئەگەری دواخستنى کۆنگرەی حزبەکەیان بە بەستن و هۆشدارى دەدەن لە ئەگەری دواخستنی کۆنگرەى حزبەکەیان.

 

لەپەیامەکەدا کە ئاراستەى سەرکردایەتى حزبەکەیان کردوە پێشمەرگەو رێکخستنە دێرینەکانى یەکێتى رایانگەیاندوە"لەم بارودۆخه هەستیارەدا و لەپێناو به رژەوەندی باڵای یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکدا بەپێویستی دەزانین رای خومان لەسەر بەستنی کونگرەی چوارەمی یه کێتیەکەمان بخەینەرو بەلەبەرچاوگرتنی بارودوخی ئیستای هەرێمی کوردستان و پێگەی یەکێتی له ناوخۆ و دەرەوەدا".

 

داواشیان کردوە لەسەر بەستنی کۆنگره بەر لەهاتنی سەری ساڵی نوێ و دوانەخستنى له ژێر هیچ بیانویەکدا، له كاتیكدا سەرجەم ئامادەکاریەکان جێبەجێکراوە، جەختیشکراوەتەوە نایانەوێت نیگەرانیەك و بێئومێدیەك بۆسەرجەم ئەندامان و کادران و جەماوەری یەکێتی دروستبێتەوه .

 

هەر لە راگەیەنراوەکەدا پێشمەرگەو رێکخستنە دێرینەکان داوایان کردوە به ستنی کۆنگره و گه ڕاندنەوەی متمانه له نێوان سه رکردایەتی و کادرانیدا لەسەربنەمای هەڵبژاردنی راستەوخۆ و ئازاد بیت و دور بێت له هەمو ( توافقنك ) تەنها هۆڵی کۆنگره و دەنگدانی پاك و بێگەرد بڕیاردەربێت.

 

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخستنە دیرینەکانى یەکێتی هۆشداریش دەدەن لە ئەگەری دواخستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەیان و دەڵێن" رێگەنادەین له پێناو بەرژەوەندی تاکه کەسیدا یاری بەخوێنی شەهیدان و مێژوی یەکێتی و کەم ئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و رێكخستنه دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی جەماوەرەکەیی بكرێت، لەو پێناوەشدا هەڵوێستی توندمان دەبێت".

 

هەروەها بڕیارە سبەینێ پێشمەرگە دێرینەکان و کادیرو بەشێک لە ئەندامانى یەکێتى لەبەردەم مەکتەبى سیاسى حزبەکەیان کۆببنەوەو داوا لە سەرکردایەتى بکەن کۆنگرە دوا نەخەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure