سنور ميديا
263 جار بینراوە 4/12/2019 09:12 PM

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا په‌كه‌كه‌ به‌ تیرۆرست ناوده‌بات



سنور میدیا

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە لەندەن رایگەیاند: كە ئەوان لە نیگەرانییەكانی توركیا تێدەگەن و دەزانن كە هەڕەشەی تیرۆری پارتی كرێكارانی كوردستان، هەڕەشەیەكی ڕاستەقینەیە.


لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیدا بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كە دوابەدوای تەواوبوونی لوتكەی ناتۆ ئەنجامی دا و زۆربەی لێدوانەكانی تەرخان كرد بۆ بەرگریكردن لە هەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لە ناو ناتۆدا، داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ كرد ئەو هەڵە تێگەیشتنانەی لەگەڵ توركیا هەیە تێپەڕێنن و دۆخەكە ئاسایی بكەنەوە.


سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گوتیشی گفتوگۆیەكی زۆر باشی لەگەڵ سەركۆماری توركیادا هەبووە و هاوسۆزیشی لەگەڵ دەوڵەتی توركیادا دووپات كردەوە لەبارەی ئەو چوار ملیۆن ئاوارەی سووریا كە تا ئێستە لە توركیا دەژین، گوتیشی لە نیگەرانیەكانی ئەنكەرا تێدەگەن بەرانبەر هەڕەشەكانی لە سووریاوە و لەلایەن پەكەكەی تیرۆریستەوە دەكرێنە سەر توركیا.


جێی باسە ئەم لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كاتێكدایە كە دوێنێ ئیمانوێل ماكرۆن سەركۆماری فەرەنسا رەخنەی لە ئەردۆغان و توركیا گرتبوو بەوەی هاوكاری بریكارەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەكەن بۆ دژایەتیكردنی كوردەكانی سووریا كە هاوسەنگەری وڵاتانی ڕۆژئاوا بوون لە شەڕی لەناوبردنی داعشدا.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure