سنور ميديا |
872 جار بینراوە |
3/12/2019 09:32 PM |
|
سنور ميديا ئهنجامى كۆبوونهوهى مهكتهبى سياسى يهكێـتى ئاشكرا دهكات
سنورمیدیا _ تايبهت
ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەگەیشتنە ئەنجام بۆ بڕیاردان لەبارەی دواخستنی كۆنگرەی یەكێتی بۆیە بڕیاریاندا پرسەكە ببەنە ئەنجومەنی سەركردایەتی.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە(سنور میدیا)ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەگەیشتۆتە ئەنجام لەبارەی دواخستنی كۆنگرەی یەكێتی.
وتیشی"بریاردار ئەو پرسە ببرێتە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، پێدەچێت رۆژی پێنج شەممە 5-12-2019، ئەنجومەنی سەركردایەتی لەسەر ئەو پرسە كۆببێتەوە".
ئەو سەركردەیەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد"وەك ئەوە نییە كە لە راگەیاندن و فەیسبوك باس دەكرێت، تەنها یەك سەركردە هەیە داوای دواخستنی كۆنگرە دەكات، كاك كۆسرەتیش لەگەڵ ئەنجامدانی كۆنگرەیە، ئەگەر بشكرێت هیچ كەس هێندەی ئەو سەركەوتوو نابێت".
وابڕیارە رۆژی شەممە 7-12-2019، كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا كۆنفرانسی مەڵبەندەكان ئەنجام نەدراوە.