سنور ميديا
906 جار بینراوە 3/12/2019 09:13 PM

هێرش كرايه‌ سه‌ر گه‌ورترين بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مريكا له‌ عيراق



سنور ميديا 

ئەمشەو هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەی عەین ئەسەدی ڕۆژئاوای شاری ئەنبار، كە گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایە له‌ عێراق.


بە پێی زانیاریە سەرەتاییەكان، پێنج مووشه‌ك له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د كەوتووەتە خوارەوە، تا ئێستە زیانەكانی نەزاندراوە.


پێش كەمێك میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە پێنج مووشه‌كەكە له‌ناو بنكه‌ سه‌ربازییەكەدا كەوتوونەتە خوارەوە و هێشتا جۆری مووشه‌كه‌كان نەزاندراوە و باس لە كەوتنەوەی زیانی گیانی و ماڵییش نەكراوە.


بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق و سەر سنووری سووریایە، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایە له‌ عێراق، لە سەردانە لەناكاوەكەی مانگی رابردوویدا بۆ عێراق، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سەردانی ئەو بنكەیەی كرد، هەروەها دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش لە سەردانە تاقانەكەیدا بۆ عێراق، تەنها سەردانی ئەم بنكەیەی كردبوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure