سنور ميديا |
89 جار بینراوە |
3/12/2019 02:21 PM |
|
سنور میدیا ناوهڕۆكی كۆبونهوهكهی نێچیرڤان بارزانی و سهڵاحهدین بههادین ئاشكرا دهكات
سنور میدیا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و لەلایەن سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین پێشوازی لێکرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و لەلایەن سەلاحيدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری ئەو حیزبە پێشوازی لێکرا و هەردوولایەن کۆبوونەوە.
هاوکات شاندەکەی یاوەری سەرۆکی هەرێم لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادری جێگرانی و دلشاد شەهاب و نەوزاد هادی-ی راوێژکارانی پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوانەن.
ئهم كۆبونهوهی سهرۆكی ههرێم لهكاتێكدایه پێشووتریش لەگەڵ هەریەکە له کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، عومەری سەید عەلی، ریکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبووەوە.