يه‌كێتى
384 جار بینراوە 2/12/2019 09:29 PM

كۆنگره‌ى يه‌كێـتى دوا ده‌كه‌وێت ؟



سنور ميديا 

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكە حەتمیەو هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێت.

 

ڕزگار عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی ئه‌و حزبه‌ ڕایگه‌یاند، "بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند رۆژێك لەوادەی دیاریكراوی خۆی دوا بكەوێت بەڵام سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكاتەوە كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتوەوە دەچنە ساڵی نوێوە" جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی "ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكە حەتمیە" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی نوسینگه‌ی ڕزگار عه‌لی.

 

ده‌شڵێت "بەپێی ئەو بەرنامەی كە دامانڕشتوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لەكاتی بڕیارلێدراودا ئەنجام دەدرێت كە پرۆسەیەكی گرنگ و زیاتر لە چوار هەزار كەس دەنگدەرو یەك هەزارو 438 كەسیش كاندیدە و هەمو رێكارەكانمان گرتوەتە بەر كە پرۆسەكە بەو پەری شەفافیەتەوە بەڕێوەبچێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure