سنور ميديا
111 جار بینراوە 2/12/2019 08:48 PM

توركیا مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش دروستده‌كات



سنور میدیا

دۆخی ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په‌ له‌ خراپیدایه‌ و حكومه‌تی توركیا ڕێگه‌ به‌چاره‌سه‌ركردنی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان نادات.

 

ئیگول ده‌میرتاش، پارێزه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند، له‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ئازارێك له‌سنگیدا ده‌كات، ناوبراو تووشی له‌هۆشخۆچوون ده‌بێت به‌ڵام ڕێگه‌ی پێنادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

 

به‌وته‌ی ئیگۆل، له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانی نێو زیندانه‌كه‌یه‌وه‌ داواكراوه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێت، هاوكات هه‌ده‌په‌ به‌فه‌رمی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد، له‌باره‌ی هۆكاری نه‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌میرتاش بۆ چاره‌سه‌ر

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure