مه‌زڵوم كۆبانێ
97 جار بینراوە 2/12/2019 01:56 PM

مەزڵوم كۆبانی: پێویستە لەگەڵ سوریا بگەینە رێككەوتن



سنور ميديا 

مەزڵوم كۆبانێ سەرۆكی هێزەكانی هەسەدە رایگەیاند كە پێویستە لەگەڵ حكومەتی سوریا بگەنە رێككەوتن سەبارەت بە داهاتووی ناوچەكە.

 

كۆبانێ لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بە كەناڵی حەدەسی سعودی ئاشكرایكرد كە تا ئێستا لەگەڵ سوریا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام لێكتێگەیشتن لە نێوانیاندا هەیە و گفتوگۆ بەردەوامە.

 

وتیشی "لەگەڵ سوریا رێككەوتنێكمان كردووە بۆ رێگری لە داگیركاری توركیا، كە هێزەكانیان لە منبج و كۆبانێ بڵاو بوونەتەوە"، باسی لەوەشكرد "بەڵام پێویستە رێككەوتنێكی تەواو ئەنجام بدەن سەبارەت بە داهاتووی سوریا و ناوچەكان، ئەوەیشی بە هەنگاوێكی گرنگ زانی".

 

لە ئێستادا هێزەكانی سوریای دیموكرات ناوچەكانی گرێ سپی و سەری كانیایان بە پێی رێككەوتنێك بۆ توركیا و لایەنگرانی چۆڵ كردووە بەڵام لە مەنبەج و روسیا و سوپای سوریای لێیە..

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure