به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختيار
3308 جار بینراوە 30/11/2019 05:02 PM

مه‌لا به‌ختيار بۆ يه‌كه‌مجار ئاشكراى ده‌كات به‌رهه‌م صاڵح بۆچى نايبينێت ؟



سنور ميديا 

به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سيايى يه‌كێتى ئاشكراى ده‌كات به‌رهه‌م ساڵح كاتى نيه‌ ئه‌و ببينێت , و ده‌شڵێت "په‌يوه‌نديه‌كه‌مان ئاسايه‌ ". 

 

"مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له‌به‌رنامه‌يه‌كى كه‌ناڵى ڕووداوى نزيك پارتى  باسى له‌ ديدارى خۆى و به‌رهه‌م صاڵح ى سه‌رۆك كۆمارى عيراقى كرد"

 

له‌و باسه‌ وتى " بڕيار بوو دواى دانشتنيان له‌ ماڵى تاڵه‌بانى من و دكتۆر به‌رهه‌م جارێكى تريش دابنيشين و قسه‌ و باس بكه‌ين".

 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى چه‌ند مانگ تێپه‌ڕيوه‌ ئه‌و دانشتنه‌يان نه‌كردوه‌ وتى " ئه‌و سه‌رۆك كۆمارى عيراقه‌ و ئه‌ركى گرنگترى له‌به‌غددا هه‌يه‌ و كاتى نه‌بووه‌ پێكه‌وه‌ دابنيشين چونكه‌ كه‌دێته‌وه‌ سلێمانى به‌هۆى كێشه‌كانى عيراقه‌وه‌ و چه‌ند كاتژمێرێك يان رۆژێك ئه‌مێنێته‌وه‌ و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا ئه‌و ئێستا كاتى نيه‌ و منيش په‌له‌م نيه‌ چاوه‌ڕێى ئه‌كه‌م ""

 

هه‌روه‌ها وتيشى " په‌يوه‌ندى من و به‌رهه‌م ساڵح په‌يوه‌نديه‌كى ئاسايه‌, نه‌من ئه‌توانم ئه‌و نه‌خوێنمه‌وه‌ و نه‌ ئه‌ويش ئه‌توانێت من په‌راوێز بخات ".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure