تره‌مپ
135 جار بینراوە 23/11/2019 09:43 AM

دۆناڵد ترەمپ: هەوڵی من نەبوایە چین هۆنگکۆنگ-ی دەسڕیـیەوە



سنور ميديا 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر هەوڵی ئەو نەبوایە چین بە لەشکرێکی یەک ملیۆن سەربازی، هێرشی دەکردە سەر هۆنگکۆنگ و "دەیسڕیـیەوە".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز-ی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئەگەر من نەبومایە هۆنگکۆنگ لە ماوەی 14 خولەک دەسڕایەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چین هێزێکی یەک ملیۆن سەربازی لە دەرەوەی هۆنگکۆنگ کۆکردوەتەوە، بەڵام بە "هاوڕێم" شی ژینپـینگ، سەرۆکی چین وت، "تکایە ئەوە مەکە، هەڵەیەکی گەورە دەکەیت و کاردانەوەی نەرێنی بەسەر ڕێکەوتنە بازرگانیـیەکەی نێوان هەردو وڵات دەبێت".

 

لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە سەدان کەس لە هاوڵاتیانی هۆنگکۆنگ خۆپیشاندەران ئەنجامدەدەن، پێشتر داوایان لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردبو هەرێمەکەیان لەژێر فەرمانڕەوای چین رزگاربکات.

 

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، بە سەرۆکی چینی وتوە، "هەر هەوڵێک بدات بۆ سەرکوتکردنی خۆپـیشاندانەکان، ئەوا دانوستاندنە ئابوریـیەکانی نێوان ئەمریکا و چین ئاڵۆزدەبن".

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure