ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى
257 جار بینراوە 23/11/2019 09:24 AM

گومان لە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی دەكرێت



سنور ميديا 

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ كاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایدەگەیەنێت، سوپای ڕوسیا هیچ زانیارییەكی بڕواپێكراوی لەبارەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادییەوە دەست نەكەوتووە.

 

تۆڕی سپۆتنیك بڵاویكردەوە، ئولیگ سێرمۆلۆتۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ كاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، سوپای ڕوسیا هیچ زانیارییەكی بڕواپێكراوی سەبارەت بە كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی داعش لە ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتییەكانی ئەمریكا دەست نەكەوتووە.

 

وتیشی"سەربازانی ئێمە لە سووریان، هیچ زانیارییەكی بڕواپێكراویان سەبارەت بە چۆنیەتی و ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی ئەمریكا و مەرگی ئەبوبەكر بەغدادی دەست نەكەوتووە".

 

هەرچەندە ڕێكخراوی داعش كوژرانی "ئەبوبەكر بەغدادی" سەركردەیان لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئەمریكی پشت‌ڕاست كردەوە، ئەمریكاش هەواڵەكەی بڵاوكردەوە، بەڵام بەرپرسانی ڕووسیا بڕوایان بە زانیارییەكانی ئەمریكا نییە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure