تره‌مپ
255 جار بینراوە 22/11/2019 01:52 PM

كێ پلان بۆ جێهێشتنی ئیدارەكەی ترامپ دادەنێت؟



سنور ميديا 

دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكا باسیان لەوە كردووە، كە مایك پۆمپیۆی وەزیری بەرگری ئەمەریكا خواستی ئەوەی هەیە لەماوەی داهاتوودا لەئیدارەی دۆناڵد ترامپ بێتە دەرەوە .

 

بەگوێرەی رۆژنامەی "تایمز"ی ئەمەریكی، رۆژی سێشەممە پۆمپیۆ بە سێ لەئەندامە دیارەكانی كۆمارییەكانی راگەیاندووە خواستی ئەوەی هەیە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەست لەئیدارەی ترامپ بكێشێتەوە، ئەویش بەمەبەستی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پیران لەسەر ویلایەتی كانساس، كە ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت .

 

بەقسەی ئەو سەرچاوانە سەرەتا پۆمپیۆ ویستوویەتی تاو بەهاری ساڵی ٢٠٢٠ لە وەزارەتی دەرەوەدا بمێنێتەوە، بەڵام دواتر لەو بڕیارە پاشگەزبووەتەوە .

 

تایمز بڵاویشیكردەوە، رووداوەكانی ئەمدواییەی پەیوەست بەلەسەركارلادانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا زیانی سیاسی زۆری بەپۆمپیۆ گەیاندووە .

 

لەئۆكتۆبەری رابردوو، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، جۆن بۆڵتۆنی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و یەكێك لە "هەڵۆ"كانی ئیدارەكەی لەسەركار لابردووە، كە لەمامەڵەكردن لەگەڵ زۆرێك لەدۆسییەكان لەناویاندا دۆسییەی ئێران زۆر توند بوو .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure