شه‌رڤانان
175 جار بینراوە 21/11/2019 01:02 PM

سه‌فين دزه‌ى تۆمه‌تباريان ده‌كات



سنور ميديا 

سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند "لە قەیرانی سووریادا پەكەكە كاریگەری خۆی لەسەر كوردانی سووریا بەكارهێنا و ئاراستەی كارەكانی ئەوێی گۆڕی".

 

سەفین دزەیی لە میانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكدا كە پەیمانگای واشنتۆن رێكیخستبوو، ڕایگەیاند "كاتێك ساڵی ٢٠١١ لە سووریا رووداوەكان سەریان هەڵدا ئامۆژگاری پارتە كوردییەكانیان كردووە كە "كۆمەڵگەیەكی زۆر وەك عەرەب، كلدانی، سریانی، توركمان و ئەرمەنی لە ناوچەكەدا دەژین و نابێت رێگە بە دروستبوونی هیچ دوژمنایەتییەك بدرێت لەنێوان كۆمەڵگاكاندا".

 

دەشڵێت "گوتمان لە كۆتایی رووداوەكان لە سووریادا وەك كوردەكان با ڕەوشێك هەبێت كە دیالۆگتان هەبێت جا لەگەڵ رژێم یان ئۆپۆزسیۆن. بە داخەوە بۆ كۆكردنەوەیان هەوڵەكانی كۆنفرانسنی هەولێر و دهۆك سەركەوتوو نەبوو. پەیەدە بە تەنیا جووڵەی كرد و رێگەی نەدا پارتە كوردییەكانی دیكە لە ناوچەكەدا چالاكیان هەبێت. بەكارهێنان و چەكداركردنی یەپەگە، سەرهەڵدانی داعش لەوێ هەلی ئەوەی بۆ رەخساندن ببنە هێزێكی شەڕكەر و بەهێز".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure