سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌
233 جار بینراوە 21/11/2019 12:48 PM

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ڵامى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌ ده‌داته‌وه‌



سنور ميديا 

ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان لێدوانێکی‌ سەعدی پیرە، مه‌كته‌بی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، هاوکات لە بەغدا هاوپەیمانیەتییەک بەناوی هاوپەیمانی کوردستانی بوونی نیە تا گۆڕان بەشێک بێت لێی.

 

ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا، دەڵێت: "ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەتدەکاتەوە، کە لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداودا ئاماژەی بەوەکردوە گۆڕانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستانی ئیمزای لەسەر رێککەتنی شەوی 18-11ی چەند لایەنێکی عیراقدا کردوە".

 

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، بزوتنەوەی گۆڕان دوێنێ لە رێی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا و ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنەوە، رایگەیاند "بەشدارنەبوون لە داڕشتن و بڕیاردان لە رێککەوتنی ئەو چەند لایەنە سیاسیەدا وکەسیشیان رانەسپاردوە بەناوی بزووتنەوەکەوە ئیمزا بکات".

 

شه‌وی رابردوو سەعدی پیرە، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆی کەناڵی ئاسمانی رووداو رایگەیاند: "بەڵێننامەی شەرەف" کە لە بەغدا لەنێوان هێزە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان تایبەت بە چاکسازی ئیمزا کرا، بەناوی هاوپەیمانی کوردستانەوە ئیمزاکراوە، کە تیایدا هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەگرتووی ئیسلامی کۆمەڵی ئیسلامیشی تیادایە.

 

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ روونیکردەوە كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدادا داوایانكردوه‌ كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ قسه‌ بكه‌ن كه‌ بانگهێشت نه‌كرابوون، به‌ڵام له‌ ئۆفیسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ناوی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه‌ به‌ڵێننامه‌كه‌ واژوو بكرێت.

 

درەنگانی شەوی 18ی تشرینی دووه‌می 2019، پڕۆژەیەکی گشگیر بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق بڵاوبۆوە کەتیایدا چەندین خاڵی تایبەت بە چاکسازی دەستوری و بارودۆخی عێراق و خۆپیشاندانەکانی تیادایە.

 

دەقی‌ راگەیەنراوەکەی ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان:


ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی بەڕێز سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەتدەکاتەوە، کە لە بەرنامەیەکی کەناڵی روداودا ئاماژەی بەوەکردوە گۆڕانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستانی ئیمزای لەسەر رێککەتنی شەوی ١٨/١١ی چەند لایەنێکی عێراقدا کردوە.

 

بزوتنەوەی گۆڕان دوێنێ لەڕێی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا وئەندامێکی خانەی راپەڕاندنەوە، رایگەیاند "بەشدارنەبون لە داڕشتن و بڕیاردان لە رێککەوتنی ئەو چەند لایەنە سیاسیەدا وکەسیشیان رانەسپاردوە بەناوی بزوتنەوەکەوە ئیمزا بکا."

 

هاوکات لە بەغدا هاوپەیمانیەتیەک بەناوی هاوپەیمانی کوردستانی بوونی نیە تا گۆڕان بەشێک بێت لێی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure