مه‌لا به‌ختيار
160 جار بینراوە 20/11/2019 01:01 PM

نوێترين وتارى مه‌لا به‌ختيار



سنور ميديا 

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، ئەوەی لەە عێراق دەگوزەرێت، درێژکراوەی کاریگەرییەکانی 44 حکوومەتەکانی رابردوون.

 

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دوەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، تاوەکوو ئەم وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەژموونی سەدەکانی ناوەڕاست ڕزگار نەبن، ناتوانن بێنە نێو ئەم سەردەمەوە. چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتانی ئەم ناوچەیە تەنیا بە چارەسەرکردنی دەستوور دەبێت.

 

وتیشی، لە مێژووی عێراقدا 44 کابینە درووست کراوە، هیچیان نەیانتوانیوە کێشە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئیدارییەکانی وڵاتەکە چارەسەر بکەن. تەنیا بە عەقڵیەتی سەربازی مامەڵەیان کردووە، باشترین جۆری زیندان لە وڵاتەکە و خراپترین جۆری قوتابخانە هەبووە. باشترین شێوازی ئەشکەنجەدان و خراپترین زانکۆ لە عێراق هەبووە.

 

لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە وتی" ئێمە لە هەرێمی کوردستان، گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە عێراق لە دوای ٢٠٠٣ لەسەر بنەمای هاوسەنگیی هێزەکانی (شیعە، سوننە و کورد) درووست بووە، بەڵام بەداخەوە نەتواندرا هاوسەنگییەکەی بمێنێت، بۆیە بۆ کێشەی ئابووری، نانیان بڕین، بۆ ڕیفراندۆم پەلاماریان داین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure