لاهور شێخ جهنگى |
523 جار بینراوە |
20/11/2019 12:27 PM |
|
لاهور شێخ جهنگى لهسهر پرسى كۆنگرهى يهكێتى هاته دهنگ و هۆشدارى دهدات
سنور ميديا
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای ئاژانس و زانیاری جەخت لەوە دەكاتەوە كە بۆ كۆنگرەی یەكێتی دژی تەوافوقە بەڵام لەگەڵ لێك تێگەیشتندایە و جهخنيشدهكاتهوه لهوهى يهكێتى لە بەرامبەر نەیارەكانیشدا بێدەنگی تێدەپەڕێنێت..
لاهور شێخ جەنگی لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە رۆژنامەی ئاژانس رایگەیاند "لە هەڵبژاردنی كۆمپتەكاندا یەكێتییەكان هەموو براوە بوون و هەق نییە هیچ كەس خۆی بە براوە یان دۆڕاو بزانێت"، دەشڵێت: من هیچ هێڵێكم نییە و سەر بە هیچ كوتلەیەك نییم و كادری یەكێتی نیشتیمانی كوردستانم.
بەرپرسی ئاژانس و زانیاری لەو چاوپێكەوتنەكەدا ئا ماژە بۆ تێڕوانینەكانی خۆی بۆ كۆنگرە دەكات و دەڵێت لەم كۆنگرەدا كار بۆ یەكێتییەكی نوێ دەكەین و دوای كۆنگرەش یەكێتی دەبێتە حزبی دەستپێشخەر و رێ بە سیاسەتی ناحەكیمانەی هیچ لایەنێك نادات، لە بەرامبەر نەیارەكانیشدا بێدەنگی تێدەپەڕێنێت.
جەنگی لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا دەڵێت باوەڕ ناكەم هیچ كەسێك یان ئیدارەیەك بتوانێت رێگری لەم كۆنگرەیە بكات.
سەبارەت بە پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لاهور شێخ جەنگی هەیە "قسەیەك هەیە وەك رێزێك بۆ مام جەلالی رەحمەتی پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی نەمێنێت و ناوێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت".
ناوبراو لە بارەی بە دووری نێوان كۆمەلآنی خەڵكی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت دوای كۆنگرەی پرسگەكان لە نێوان بەرپرسانی یەكێتی و خەڵكدا هەڵدەگیرێت.