سنور ميديا
153 جار بینراوە 19/11/2019 10:53 PM

خامنه‌یی په‌یامێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران بڵاوكرده‌وه‌



سنور ميديا 

رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە پەیامێكدا لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران رایگەیاند،"روداوەكانی ئەم دواییە ناڕەزایی گەل نەبون، بەڵكو بابەتێكی تایبەت بە ئەمن و ئاسایش بوو".

 

له‌ ماوەی چوار رۆژی رابردوو خۆپیشاندان لە تارانی پایتەخت و شاره‌كانی دیكەی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ئەوەش بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، كه‌ حكومه‌تی تاران بڕیاریداوه‌ بۆ سێ هێنده‌ به‌رزی بكاته‌وه‌.


لەمیانی پەیامێكیدا تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی وڵاتەكەی لەكاتی كۆبونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێن و بازرگاندا ئەمشەو سێشەممە عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران  رایگەیاند "پێویستە دۆست و دوژمنمان ئەوە بزانن كە ئێمە لە مەیدانەكانی جەنگی سەربازی و سیاسی و ئەمنیدا روبەڕوی دوژمن بوینەتەوە".

 

وتیشی ئەو خۆپیشاندانانەی لەم چەند رۆژەی دواییدا لە وڵاتەكەی رویداوە، بابەتێكی ئەمنیە نەك تایبەت، خۆپیشاندانەكانیش لە گەل-ەوە سەرچاوەی نەگرتوە".


خامنەیی ئاماژەی بەوەشكرد "لە زۆر بواردا توانیومانە پاشكشە بە دوژمن بكەین و لە داهاتودا بە شێوەیەكی تەواو لە مەیدانی جەنگی ئابوریش پاشەكشەی پێدەكەین".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure