گۆڕان
563 جار بینراوە 19/11/2019 07:54 PM

گۆڕان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات



سنور ميديا 

فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەشدارییان له‌کۆبونەوەکەی شەوی رابردوی نوسینگەی عەمار حەکیم كردبێت. راشیگه‌یاندووه‌، "رێگە نادەین هیچ لایەنێک بەناوی گۆڕانەوە قسەو لێدوان بدات".

 

فراکسیۆنی گۆڕان لەبەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه‌، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک بەشداری ئەو کۆبونەوەیەمان نەکردوە کە هەندێک لایەن و کولتەی سیاسی لە نوسینگەی عەمار حەکیم رێکیان خستبو، هەروەها ئیمزاشیان لەسەر ئەو بەیاننامەیە نەکردوە بەناوی "پەیماننامەی شەرەف" کە بڵاوکراوەتەوەو هەروەها رێگەش نادەن هیچ لایەنێک بەناوی فراکسیۆنی گۆڕانەوە قسە و لێدوان بدات".

 

شەوی رابردو لەشاری‌ بەغدا سەركردەكانی هاوپەیمانی فەتح، هاوپەیمانی نەسر، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رەوتی حیكمە، وەتەنییە، بەرەی رزگاركردن‌و گەشەپێدان، عەقد وەتەنی، بەرەی توركمانی كۆبونەوەو دواتر سەرجەم لایەنەکان ئیمزایان لەسەر وەرەقەیەکی سیاسیی کرد وەک نەخشەڕیگایەک بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی عێراق‌و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی شەقام‌و خۆپیشاندەران.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure