نێچيرڤان بارزانى |
1416 جار بینراوە |
19/11/2019 07:18 PM |
|
ڕۆژنامهيهكى ئهمريكى كارێكى سيخوركردنى نيچيرڤان بارزانى ئاشكرا دهكات
سنور ميديا
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی رایگەیاند، جێگری سەرۆكی پارتی، نهێنی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەمریكیەكان و بەریتانیا گەیاندووەتە ئێران و خۆشی رەتیدەكاتەوە كاری وای كردبێت.
ئەو راپۆرتەی رۆژنامەی نیو یۆرك تایمزی ئەمریكی لەگەڵ پێگەی ئینتەرسێپت بە هاوبەشی بڵاویان كردەوە تیایدا باس لەوە دەكات كە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەو بە مستەر بەرزانی ناوی بردووە لە دێسمبەری ٢٠١٤ دا سیخوڕی بۆ دەزگای ئیتڵاعاتی ئێرانی كردووە.
رۆژنامەكە ئاشكرای دەكات كە لە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسەكانی ئەمەریكا وبەریتانیا و كە حەیدەر عەبادی ئامادە بووە، دوای كۆبونەوەكە جێگری سەرۆكی پارتی هەرچی نهێنی ئەو كۆبوونەوە هەبوە داویەتە دەزگای هەواڵگری ئیتلاعات.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە رۆژنامەكە پەیوەندییان پێوە كردووە، جێگری سەرۆكی پارتی رەتیكردۆتەوە شتێكی ئاوای كرد بێت، لە بیریشی نەماوە ئەگەر كۆبوونەوی ئاوای كرد بێت.
