عەدنان عوسمان
604 جار بینراوە 19/11/2019 04:24 PM

عه‌دنان عوسمان هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆڕانن و له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ تێوه‌ گلاون



سنور میدیا

بزوتنەوەی گۆڕان دوو لیژنە بۆ لێپرسینەوەو سزادانی ئەو كەسانە پێكدەهێنێت، كە لەسەر پشكی بزوتنەوەكە پۆستی حكومیان وەرگرتووەو "'گەندەڵییان" كردووەو بەشێوەی "ناشەرعی" دەوڵەمەند بوون.


عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە "زەمەن"ی راگەیاند: جڤاتی نیشتمانی دوو لیژنەی پێكهێناوەو دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوە لەو كەسانەی كە لەسەر پشكی بزوتنەوەكە پۆستی حكومییان لە هەرێم و عێراق وەرگرتووە.


عەدنان عوسمان، وتیشی: "ئەگەر هەر كەسێك لە بەهاكانی بزوتنەوەی گۆڕان لایدابێت و گەندەڵی كردبێت لە سەروەت و سامانی گشتی و بە ناشەرعی دەوڵەمەند بووبێت بە توندی سزا دەدرێت و لە ناو گۆڕان دەردەكرێت و دۆسیەكەی رەوانەی دەستەی نەزاهەو دیوانی چاودێری دارایی دەكرێت و دەشدرێتە دادگا".


سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، ئاماژەی بەوە كردووە هەموو ئەو كەسانەی لە كابینەی پێشوو لە حكومەتی هەرێم و بەغدا كە پۆستیان وەرگرتووە لێپرسینەوەكە دەیانگرێتەوە.
وتیشی: "خانەی راپەڕاندن و ژوورە تایبەتمەندەكان لەم ماوەیەدا كار لە سەر ئەم دۆسێیانەدا دەكەن".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure