دانا عەبدولکەریم
197 جار بینراوە 19/11/2019 03:59 PM

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە چه‌ند پرؤژه‌یه‌كی گرنگی ڕاگه‌یاند



سنور میدیا

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێم رایگه‌یاند، پلانیان هەیە بۆ دروستكردنی سێ هەزار یەكەی دیكەی نیشتەجێبوون کە تا كۆتایی كابینەی نۆیەم 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ئامادەبێت.

 


دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى حکومەتى هەرێم لەدیدارێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرنامەمان داناوە كە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوو هەموو ئەو پڕۆژانەی نیشتەجیكردن كە لەساڵانی رابردوو كە دەستیان پێ كراوە، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی وەستاون، بیانخەینەوە كار و جێبەجێ بكرێن كە ئەمانەش نزیكەی 9 هەزار یەكی نیشتەجێبوونە.

 


ئاماژەى بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونە لە پلانیاندا هەیە بۆ دروستكردنی سێ هەزار یەكەی دیكەی نیشتەجێبوون کە تا كۆتایی كابینەی نۆیەم 12 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون ئامادەبێت و پێشكەش بە خەڵكی كەمدەرامەت بكرێت لە هەرێمی كوردستانە .

 

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە وتیشى"بەرنامەمان داناوە لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند گوندێكی هاوچەرخ لەسەر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان دروست بكەین، ئەمەش واتە هەر چەند گوندێكی نزیك لەیەك، شوێنێكیان بۆ دیاری بكرێت و گوندەكی هاوچەرخی تیا دروست بكرێت كە سەرجەم خزمەتگوزراییەكانی لە قوتابخانە و بنكەی تەندروستی و باخچەی ساویان و پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی دیكەی تێدا بێت".

 


دانا عەبدولکەریم روونیکردەوە، بەنیازن داوا لە ئەنجومەنى وەزیران بکەن یاسای وەزارەتی ئاوەدانكردنە و نیشتەجێكردن هەموار بكرێتەوە بە شێوەیەك كە لەمەودوا كۆنتڕۆڵی نیشتەجێكردن لەلای وەزارەتی ئاوەدانكردنەو نیشتەجێكردن بێت بۆ ئەوەی بتوانێت هەم كۆنتڕۆڵی چۆنیەتی و چەندایەتی یەكەكانی نیشتەجێكردن بكات.



بە وتەى وەزیرى دارایی لەم کابینەیەدا بەرنامەیان ئەوەیە کە سەرجەم رێگا دوو سایدەكانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان تەواو بكرێن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure