سنور ميديا
126 جار بینراوە 19/11/2019 01:49 PM

بەیاننامەیەک لە دانیشتوانی هەڵەبجەوە بۆ سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم



سنور ميديا 

دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە یاداشتێک ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەکەن و ڕایدەگەیەنن: دەبێت کار بۆ بەفەرمی ناساندنی پارێزگاکەیان بکەن.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە یاداشتێکیان ئاراستەی سی سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کرد و تێیدا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە چەند بابەتێک دەربڕی و چەند داواکارییەکیشیان خستەڕوو.

 

لە یاداشتەکەدا هاتووە: دۆخی ئیداریی پارێزگاکەبەخراپیی بەڕێوەدەچێت و پارێزگاکە فەرامۆش کراوە و دۆخی ژیان تێیدا ساڵ بەساڵ بەرەو خراپبوون دەچێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: پێویستە سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم کار بۆ بە فەرمی ناساندنی هەڵەبجە وەک نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق و سەرپێخستنی دام و دەزگاکانی پارێزگای هەڵەبجە لەناویشیاندا دامەزراندنی ئەنجومەنی پارێزگا، بکەن.

 

داواشیان کردووە، هەڵەبجە بکرێتە بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و بڕیاری کردنەوەی نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق جێبەجێبکرێت.

 

هاوکات، جەخت لە جێبەجێ کردنی یاسای پایتەختی ئاشتی کراوەتەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشداوە، حکومەتی هەرێم دەبێت هەڵەبجە بکاتە پاکێجێکی تایبەت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و لە بودجەی گشتی و پەرەپێدانیشدا، تایبەتمەندی بە هەڵەبجە بدرێت تا ژێرخانی ئابووری پارێزگاکە بونیاد بنرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure