قوباد تاڵەبانی
120 جار بینراوە 19/11/2019 01:42 PM

قوباد تاڵەبانی: دەستمان بە نەهێشتنی فەرمانبەری بن دیوار كردووە



سنور ميديا 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە پڕۆژەی چاكسازی و بۆ ئەو مەبەستەش هاوكاریمان لە وڵاتە زلهێزەكان وەرگرتووە.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پانێڵی "پەیوەندی نێوان حوكمڕانی باش و ئاشتی ناوچەیی" كە لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازیمان دەستپێكرد، بۆ ئەوەی پڕۆگرامێكی بەرهەمهێنەر دەست پێكەین و هەندێك لە خەرجییەكان كەم بكەینەوە و سەرچاوەی داهات زیاد بكەین.


وتیشی"چەندین رێگامان بۆ كۆتایهێنیان بە فەرمانبەری بن دیوار دۆزییەوە، هەموو ئەو هەنگاوانەمان هاوێشت كە ڕەنگە لە مەودایەكی نزیكدا تووشی ئازارمان بكات، چونكە چاكسازی ئازار بەخشە بەتایبەتی لە ناوچەیەكی وەك ئێمە".


ئاشكراشیكرد، ئێستا لە بەغدا هەندێك حاڵەت بوونی هەیە كە بۆ دامركانەوەی ناڕەزایەتیەكان هەندێك بەرپرس پارە دەدەنە خەڵك، بەڵام ئەمە چارەسەر نییە و سەقامگیری ناگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاوێشتنی هەنگاوی ستراتیژی و باشتركردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی كەرتی پەروەردە و تەندروستی و تەرخانكردنی بڕی هاوكارییە مادییەكان بۆ پڕۆژەكان زۆر گرنگە، بەشێوەیەك تەنها فڕێدانی پارە نەبێت.

 

ڕوونیشیكردەوە، لە سەرەتادا ددانمان بەوەدانا كە هەموو شت نازانین بەتایبەت ئێمە لە كوردستان قەیرانمان لەوەدایە كە ژمارەیەكی زۆر پسپۆڕی ئابووریمان نییە، لەبەرئەوە ئەمریكاو فەڕەنسا و بەریتانیا هەندێك ڕاوێژكاریان پێداوین بۆ ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە هەموو بوارەكاندا و هاوپەمانەكانمان ڕۆڵیان هەبووە لە دەستپێكردنی پڕۆسەی چاكسازی و لەگەڵ ئەو وڵاتانەش گفتوگۆمان كردووە كە ڕووبەڕووی هەمان پرس بوونەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure