عەلى حەمە ساڵح
200 جار بینراوە 19/11/2019 01:25 PM

عەلى حەمە ساڵح: گۆڕان بۆ چاکسازى ڕێککه‌وتنی کردوەو نابینه‌ پاسه‌وانی دز



سنور ميديا _ تايبه‌ت

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان دەڵێت، چوار مانگه‌ هه‌موو مانگێک به‌دواداچونی وردیان بۆ داهاتی نه‌وت کردوه‌ هه‌موو مانگێکیش وتوویانه‌ ته‌نیا ٢٢ دۆلار ده‌درێته‌ دارایی بۆ موچه‌و باسی گه‌نده‌ڵی داهاتی نه‌وتیان کردوه‌.

 

عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند" دوو مانگه‌ به‌دواداچونی وردده‌که‌ین، چ گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد و تاڵانیه‌ک له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان هه‌یه‌ دیاریمان کردوه‌، ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماڵ دانیشیت و بڵێی داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌کان و نه‌وت نادیاره‌، ئه‌رکی په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌یه‌ بچێت دزی و تاڵانیه‌کان دیاری بکات و ڕووبه‌ڕوو به‌ حکومه‌ت بڵێ ئه‌مه‌تان کرد".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕووبه‌ڕوو پێیانوتون به‌ شاهیدی ١٠ په‌رله‌مانتاری لیژنەی داریی، له‌یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ دانیشتنه‌که‌ بوون.

 

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رونیکردەوە، ئەوان‌ له‌ فراکسیۆنی گۆڕان ئیشیان له‌سه‌ر ٤٠ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌فێڕۆدانی سامانی گشتی کردووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ له‌ گۆڕان ده‌گرن یه‌ک به‌دواداچونی خۆیانیان له‌سه‌ر دزینی نه‌وت و گومرگ بڵێن، دەشڵێت: ئێمه‌ چه‌ندین ڕاپۆرتمان هه‌یه‌، ناوی کۆمپانیاو وره‌کاری گه‌نده‌ڵیه‌کانی تێدایه‌.

 

هەروەها عەلى حەمە ساڵح کە لەپەڕەى خۆی نوسینەکەى بڵاوکردوەتەوە،باسى لەوەکرد، گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانی هه‌یه‌ گۆڕان ڕێککه‌وتنی کردوه‌ بۆ چاکسازی ئەگەر کرا زۆرباشه‌و نه‌شکرا نه‌ک نابینه‌ پاسه‌وانی دز، به‌ڵکو دەبنه‌ دوژمنی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure