ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
129 جار بینراوە 19/11/2019 01:15 PM

ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی: تێناگەم بۆ گۆڕان بۆتە وتەبێژی حکومەت



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه‌ له‌ فراكسیۆنی گۆڕان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌زانم براده‌رانی گۆڕان به‌شدارن له‌ حكومه‌ت، به‌ڵام تێناگه‌م بۆچی بوونه‌ته‌ وته‌بێژی حكومه‌ت".

 

پاش ئه‌وه‌ى سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕايگه‌ياند "وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیازی بۆ حكومه‌ت كردووه‌ مووچه‌ی مانگەکانی 10 و11و12، له‌گه‌ڵ مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەوت".

 

له‌ درێژه‌ى كاردانه‌وه‌كانى پۆسته‌كه‌ى سۆران عومه‌ر، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "مووچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت ناكرێت 30 رۆژ جارێك، مووچه‌ لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت".

 

ئه‌وه‌شی وتبوو، "پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك مووچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشكراوە".

 

دواتر  عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندبوو: "وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان به‌دواداچوونمان کردووه، گرنگه‌ هه‌موان ئاگاداری ئه‌م راستیانه‌ بن. له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مووچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت، به‌ وته‌ی وه‌زیری دارایی: ئاماده‌کاری پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی ئاینده‌شکراوه‌"

 

له‌و باره‌يه‌وه‌ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌: "دەزانم برادەرانی گۆڕان بەشدارن لە حکومەت، بەڵام تێناگەم بۆچی دەبنە وتەبێژ یان پارێزەرو لەبری حکومەت وەڵام دەدەنەوە، لەکاتێکدا بە ئەندازەی من ئاگاداری داهاتی نەوت و گومرگ و داهاتەکانی ترن".

 

وتيشى "خولی پێشووش هەندێک وەزیری لایەنەسیاسیەکان ببوونە (سەپانی پووشێی حکومەت) و بەتوندیش ئەولایەنانە باجی ئەو شەڕی بریکارگرتیەیان لەهەڵبژاردندا و خودی ئەندامەکانی خۆیان و جەماوەر تۆڵەی لێکردنەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure