ئاوات جەناب نوری
666 جار بینراوە 18/11/2019 08:58 PM

وەزیری دارایی هەرێم: موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت



سنور ميديا 

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت.

 

ئاوات جەناب نوری, وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت بكرێت و رایگەیاند، موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت.

 

وتیشی" پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە."

 

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، " دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە، بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن".

 

ئەم راگەیەندراوەی وەزیری دارایی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوە کردبوو، "وه‌زاره‌تی دارایی له‌ باره‌ی سێ مووچه‌كه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ پێشنیازی بۆ حكومه‌ت كردووه‌ بكرێنه‌ پاشه‌كه‌وت".

 

سۆران عومه‌ر، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردبووەوە، "ئەم کابینەیه‌ نەیتوانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە، تاکۆتایی ساڵ دەتوانێ موچەی مانگی نۆ بدات".

 

ئه‌وه‌شی نووسیبوو، "وەزارەت دارایی و ئابووری پێشنیازی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە مووچەی مانگەکانی 10 و11و12، له‌گه‌ڵ مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەوت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure