سنور ميديا |
2651 جار بینراوە |
18/11/2019 08:49 PM |
|
عه‌لی حه‌مه ساڵح: له ئێستادا هه‌موو مانگێک موچه‌یه‌ک ده‌درێت
سنور ميديا
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕايدهگهيهنێـت" له ئێستادا و هه‌موو مانگێک موچه‌یه‌ک ده‌درێت، له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگیه‌ک دروستبکه‌ین."
په‌یامێك له‌عه‌لی حه‌مه ساڵح
فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، خانه‌نشینان
له‌باره‌ی پاشه‌که‌وتکردنی موچه‌ی سێ مانگی ئه‌م ساڵ و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه بۆ ساڵی ئاینده.گ
وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان به‌دواداچونمان کردووه، گرنگه هه‌موان ئاگاداری ئه‌م ڕاستیانه بن.
له وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ بڕیارێک نیه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشهکهوتبکرێت. به گوته‌ی وه‌زیری دارای: ئاماده‌کاری پێویست بۆ موچه‌ی مانگی ئایندهشکراوه.
به‌ڵام تائێستا هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نیه بۆ ساڵی ئاینده.
وه‌زیری دارای، به فراکسیۆنی گۆڕانی ڕاگه‌یاندوه: هیچ بڕیارێکی نیه‌و نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه موچه‌یه‌ک پاشهکهوتبکرێت.
له ئێستادا و هه‌موو مانگێک موچه‌یه‌ک ده‌درێت، له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگیه‌ک دروستبکه‌ین نه‌ک موچه دواکه‌وتووه‌کان، به‌سیستمێک له قۆناغی یه‌که‌مدا موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراوه‌کانیش بکرێته ژماره حسابێک و قه‌رزی پێبدرێته‌وه.
له قۆناغی دوه‌مدا به شێوه‌ی ڕێژه‌ی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه.
مه‌ترسیه‌کانی هه‌رێم و چاکسازی.
بۆ ساڵی ئاینده هه‌رێمی کوردستان به قۆناغێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت.
له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوداو له ده‌ره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام کارمانکرد بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه بدرێت و ڕه‌خنه‌ی قسه‌ی جدیمان هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ.
له چوارمانگی ڕابردودا کاری جدیمان کرد بۆ..
- پرۆژه یاسای چاکسازی که له ئه‌گه‌ری لهبارچوندابوو، ئه‌گه‌ر کاری جدی و دڵسۆزانه‌ی تێدا نه‌کرایه.
هه‌رچه‌نده دره‌نگه به‌ڵام گه‌شتوه‌ته قۆناغی کۆتایی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داوامانکرد ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت.
-له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری خاڵه سنورییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی جدیمان کردووه‌و بڕیاره وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ بکه‌ن و ئێمه‌ش چاو‌دێر ده‌بین.
-گرفتی گه‌وره خۆدزینه‌وه‌یه له باج و به‌خشین له باج، ده‌یان ملیۆن دۆلار زیانی له داهاتداوه، ته‌نانه‌ت هیچ کام له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتیش باجیان نه‌داوه.
-گرفتی گه‌وره تا ئه‌م ساته دۆسیه‌ی نه‌وته‌و ئه‌وه‌ی له ڕابردودا ڕویداوه وه‌ک خۆی به‌رده‌وامه.
ده‌بێت هه‌موان دڵنیابن چاکسازی جدی له‌ناوخۆو ڕێککه‌وتنی سه‌نگین له‌گه‌ڵ عێراق نه‌بێت، هه‌رێمی کوردستان تووشی قه‌یرانێکی قوڵده‌بێت.
به‌دڵنیایه‌وه بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕاسپاردنی فراکسیۆنی گۆڕانه به چاودێریکردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت به بێ چاوپۆشی له هیچ که‌سێک، هه‌ر که‌سێکیش به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی هه‌ر به‌رپرسێکی گۆڕانی لابێت له گه‌نده‌ڵی یان خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات پێمانبگهیهنێت خۆمان کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
تێبینی: ئه‌مه وڵامی هیچ په‌رله‌مانتارێکی به‌ڕێزو هیچ که‌سێک نیه و ته‌نیا بهدوادچونێکی په‌رله‌مانتاریه.