شاسوار عەبدولواحید
175 جار بینراوە 18/11/2019 07:35 PM

شاسوار عەبدولواحید: زۆری نەماوە لە کوردستان تەقینەوە ڕووبدات



سنور ميديا 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند، زۆری نەماوە لەکوردستان تەقینەوە ڕووبدات.

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەیامێکیدا نوسیویەتی، "هەموو رژێمە دیکتاتۆرەکان پێیانوایە بۆ هەتا هەتایە حوکم دەکەن، تا ئەو بەرەبەیانییەی لە خەو هەڵدەستن و دەبینن خەڵک راپەڕیوە، یان شۆرش دەستیپێکردوە. ئەوسا دەزانم کۆتاییان هاتووە".

 

ده‌شڵێت " دڵنیا بن زۆری نەماوە بۆ تەقینەوە و خەڵک بێدەنگ نابێت، تەنها ئیرادەی دەستەجەمعیی دەوێت و پێویستە ئامادە بین بۆ پشتیوانیی یەکتر. هەموومان ئەوە دەیبینین کە چۆن داهاتوو وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە".


دەقی پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:

 

هەموو رژێمە دیکتاتۆرەکان پێیانوایە بۆ هەتا هەتایە حوکم دەکەن، تا ئەو بەرەبەیانییەی لە خەو هەڵدەستن و دەبینن خەڵک راپەڕیوە، یان شۆرش دەستیپێکردوە. ئەوسا دەزانم کۆتاییان هاتووە.

 

لە لوبنان لەسەر دانانی (0.0006)سەنت باج لەسەر نامەی وەتسەپ شۆڕش دەستیپێکرد(کە ئەم باجە بڕێکی زۆر زۆر کەمە).


لە ئێران لەسەر گرانبوونی سوتەمەنیی دەستیپێکرد.

 

پێشتریش لە تونس، بە هۆی خاوەن عەرەبانەیەکەوە دەستیپێکرد کە خۆی سوتاند و شۆشێک و ئاگرێکی کردەوە، چەندیین وڵاتی تریشی گرتەوە.

 

لە هەرێمی کوردستانیشدا، پاشەکەوتی موچە بەردەوامە، نەبوونی خزمەتگوزاریی بەردەوامە، بێباکیی دەسەڵاتداران بەرامبەر بە خەڵک و هاوڵاتییان بەردەوامە. هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ (واتە ساڵی ٢٠١٩) بەردەوام پارەی بەغداد هاتووە و نەوتی خۆمان فرۆشتوە و داهاتی ناوخۆشمان بووە بە سێ هێندە. واتە داهاتی یەک مانگی هەرێم سەروو ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا تەنها (٧٠٠ ملیۆن دۆلار)مان پێویست بوو بۆ موچە.

 

واتە هەموو مانگێک داهاتی هەرێمی کوردستان دوو هێندەی موچەیە، کەچی وا سێ مانگی موچەی خەڵک پاشەکەوت دەکرێت.


تا کەی ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت؟ تا کەی ئەمە قبوڵ دەکرێت؟

 

دڵنیا بن زۆری نەماوە بۆ تەقینەوە و خەڵک بێدەنگ نابێت، تەنها ئیرادەی دەستەجەمعیی دەوێت و پێویستە ئامادە بین بۆ پشتیوانیی یەکتر. هەموومان ئەوە دەیبینین کە چۆن داهاتوو وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە.

چاوەڕوان بن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure