عادل عه‌بدلمه‌هدى
124 جار بینراوە 18/11/2019 03:04 PM

عەبادی داوايه‌كى توند له‌سه‌ر عەبدولمەهدی دەكات



سنور ميديا 

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی داوای كرد كە سەرۆك وەزیران، عادل عەبدولمەهدی دوور بخرێتەوە ئەویش بە ئامانجی دامركاندنەوەی ئەو خۆپیشاندانانەی لەسەرەتای مانگی رابردووەوە لە شاری بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجام دەدرێن.

 

حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند "گرنگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بكات بە ڕێوشوێنەكان بۆ دوورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی و هەڵبژاردنی حكوومەتێكی كاتی كە ئەندامەكانی كەسانی سەربەخۆبن".

 

بەپێی هەواڵی ئەنادۆڵۆ، عەبادی داوایكردووە حكومەتی كاتی بۆ ماوەی شەش مانگ كاروباری وڵات بەڕێوەببات و لە میانیدا یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكاتەوە.
دەشڵێت "دەبێت هەمواركردنەوەكە، پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوور لە حزبایەتی لەگەڵ دیاریكردنی سەرجەم قۆناغەكانی هەڵبژاردنەكان بەسەرپەرشتی نێودەوڵەتی بگرێتەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure