جه‌ميل بايك
416 جار بینراوە 17/11/2019 07:22 PM

جەمیل بایك: ئەگەر زۆرە توركیا گورزێكی گەورەی بەربكەوێت



سنور ميديا 

هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە دەستپێكردنی جەنگی جیهانی سێیەم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت و دەشڵێت: "توركیا لەنێوان ئەمریكا و ڕوسیا گیری خواردووە و ناتوانێت خۆی ڕزگار بكات".

 

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە بەرنامەیەكی تایبەتی (ستێرك تی ڤی) ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگی جیهانی سێیەمین بەڕێوە دەچێت، كە دوو لایەنی سەرەكی ئەم شەڕە هەیە. لایەنەك بۆ جیهانە و لایەنەكیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك هەرێمەكانی دیكەی جیهان نییە، چونكە بۆ هاوسەنگی جیهان بناغەیە.

 

ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورك دەیەوێت هەموو شتێك بە ناوی كورد و كوردستان لەناوببات. دەیەوێت كورد نەمێنێت. ئەوانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەركێشی سیستم دەكەن، نایانەوێت كورد بە تەواوی لەناو بچێت. بەو هۆیەی دەبینن كورد لەناو ناچێت. یەكێك دەیەوێت لەناوی ببات و یەكێكیتر دەیەوێت لە خزمەتی خۆیدا بەكاریان بهێنێت. ئەمەش بۆتە ناكۆكی نێوانیان، بەڵام ناكۆكیەكان تاكتیكین. كاتێك گەل تێكۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبات، یەكسەر بەرامبەریان دەوەستنەوە، نمونەكەش ڕۆژئاوایە.

 

دەشڵێت: "هەم ئەمریكا و هەم توركیا كوردیان كرد بە قوڕبانی بەرژەوەندی و ئامانجەكانی. هەم ئەمریكا و هەم ڕوسیا ڕێگەیان بە توركیا دا، بۆیە هەڵوێستی ئەمریكا و ڕوسیا بۆ كورد یەك شتە و بە تەواوی دوژمنكارانەیە، چونكە بۆ قڕكردنی گەلی كورد هاوكاری توركیایان كرد. ڕاستی ئەمەیە، نە ئاگربەست هەیە، نە هەوڵێكی چارەسەری. بە تەواوی پشتگیریكردنی توركیایە بۆ قڕكردنی كورد. توركیا ئەمە بە ئاشكرا دەڵێت (من قڕیان دەكەم. توركەكان لەو هەرێمە نیشتەجێ دەكەم. چەتەكان نیشتەجێ دەكەم) بەم شێوەیە تۆڵە لە كورد دەكاتەوە. لەبەرئەوەی كورد گورزێكی گەورەی لە داعشدا. توركیا داعشی بەكارهێنا و لە ئیستادا لە سەرێكانی و گرێ سپی لەدژی گەلی كورد بەكاردەهێنێت".

 

جەمیل جەختیشی كردۆتەوە، توركیا هەم دوژمنایەتی كورد دەكات، هەم لەنێوان ڕوسیا و ئەمریكا گیریخوارد، چۆن خۆی ڕزگار دەكات، نادیارە. ئەگەری هەیە گورزی گەورەی بەركەوێت. ئەم ئەگەرە زۆرە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure