سنور ميديا |
982 جار بینراوە |
17/11/2019 01:31 PM |
|
بهرپرسێكى گۆڕان له حكومهت وهك ههڵوێستێك بۆ دژى كارى ناياسايى دهستى لهكاركێشايهوه
سنور ميديا
كامهران عهبدوڵا بهرێوهبهرى ناحيهى وارماوه كهلهپشكى بزوتنهوهى گۆڕانه دهستى له كاركێشايهوه و هۆكارهكهشى له ڕاگهيهنراوێكدا ئاشكرا كرد .
کامەران عهبدوڵا بابک لهو ڕاگهيهنراوه ڕايدهگهيهنێت "روەک هەڵوێستێکی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو زیادەڕەویە گەورەیەی کراوەتەسەر بەشێک لەپارچە زەوی ژمارە (۲۹کەرتی ٤۱دیسکەرە) لەژێر ناوی (مەیدانی ئاژەڵان) کە سەرەڕای بڕیای دادگا و بەڕێز وەزیری ناوخۆ بەتێکدان و هەڵگرتنی زیادەڕەویەکە..هەروەها سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە چوارجار فەرمانی ڕوخاندن و لابردنی زیادەڕەویەکەی دەرکردووە بەڵام تا ئێستا ئەم زیادەڕەویە باقیە و لەجێی خۆی ماوەتەوە،بەهۆی ئەوەی هەندێ لەدام و دەزگاکانی ناوچەکە بەئاراستەی پێچەوانەی بڕیاری دادگا و وەزارەتەوە کاریان کرد،هەندێکیشیان هاوکار نەبوون،ئەمەش احراجیەکی قورسی بۆ ئیدارەی ناوچەکە دروست کردووە،بۆیە بڕیارماندا دەست لەپۆستی بەڕێوەبەێتی ناحیەی وارماوا بکێشینەوە و داوای بەخشینمان کرد لەم ئەرک و واجبەی سەرشانمان. پارێزگای سلێمانی لە(۲۰۱۹/۱۱/۱۳) ڕەزامەندیان لەسەر داواکاریەکەمان دەربڕی..
ئهوهش هاتووه "شایەنی ئاماژەبۆکردنەکە هەرلەسەرەتاوە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە وەک زیادەڕەو مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بابەتێکی ناقۆڵا و ناپەسند بووە لەڕووی شارستانی و ژینگەییەوە شوێنەکەی زۆر نەگونجاوە واجهەی شار و سەرشەقامی گشتی وشوێنێکی بەرچاوەپڕۆژەیەکی ناپێویستە بۆ ناحیەکە،لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی نیەو هیچ شەرعیەتێکی یاسایی وەرنەگرتووە، لەوەش خراپتر ئەوەیە کە لەئێستادا مامەڵەی خەمڵاندن و بەکرێدان بۆ ئەم پڕۆژەیە کراوە بەڵام لەسەر صورەت قید و موڵکێکی تر کە هی ئەو موڵکە نیە تجاوزەکەی لەسەرکراوە، وەک پێشتر ئاماژەمان بۆکرد تجاوزەکە لەسەر موڵکی ژمارە (۲۹کەرتی ٤۱دیسکەرە) بەپێی کشف و نەخشە و وێنەی تۆماری،بەڵام مامەڵەی خەمڵاندنەکە لەسەر موڵکی ژمارە (۲/۱۱٤۷۷ کەرتی ۳٦نمل) کراوە..دیارە بەهەمان شێوە بەبێ ڕەزامەندی ناحیە."
بهرێوهبهرى ناحيهى وارماوه له كۆتايشدا دهڵێـت" بۆیە دوپاتی ئەکەینەوە وەک ناڕەزاییەک و هەڵوێستێک بەرامبەر ئەم بابەتە ئێمە دەستمان لەپۆستی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وارماوا کێشایەوە ولەمڕۆ بەدواوە کارەکانی ناحیەی وارماوا لەلایەن قایمقامیەتی قەزای شارەزوورەوە ڕایی ئەکرێ تا ئەوکاتەی کەسێکی تر دیاری ئەکرێ وەک بەڕێوەبەری ناحیە.. ماڵئاوا لەهەموو دانیشتوان و هاووڵاتیان دەکەین، هیوای بەختەوەری و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین...
