يه‌كێتى
1062 جار بینراوە 17/11/2019 01:18 PM

ڕه‌وتێك له‌ نێو يه‌كێتى به‌يانێكى بڵاو كرده‌وه‌ و هۆشدارى ده‌دات



سنور ميديا

ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی-ناوك" لەناو یەكێـتی نیشتمانی راگەیەنراو بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوه‌ ,و ڕايده‌گه‌يه‌نێت"باشترین رەوت و ئاڕاستەی ناو حیزبن، كە بۆ دادپەروەری و ئامانجی نیشتمانی و بنەبڕكردنی گەندەڵی و دیاردەی بنەماڵەگەری تێدەكۆشێت".

 

بەپێی راگەیەنراوێك، "هەڤاڵانی شەرارە وەك دەستەیەك كادری پێشكەوتووی یەكێتی نیشتمانی لەرابردوو بۆ ماوەیەك خەباتیان كرد بۆ باشكردنەوەی دۆخی یەكێتی و ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی دروست و بێ غەلوغەش، بەڵام بەهۆی هەندێك گوشارو هەڕەشە، كە لەسەر كادرەكانی دروستبوو لەلایەن هەندێك باڵ و دەستڕۆیشتووی ناو یەكێتی، ناچار لە 28-10-2019، دەستەكە هەڵوەشاندنەوەی خۆی و وەستانی كاروچالاكییەكانی راگەیاند".

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "ئێمە، كە زۆرینەی كادرانی ئەو دەستە هەڵوەشاوە پێكدێنین، لە ڕوانگەی قەناعەتمان كە یەكێتی هێشتا لەدەست كۆمەڵێك بزنسمان و خاكفرۆش و گەندەڵكاری بێباكدایەو كەسی دڵسۆز لەدەستڕۆیشتووانی ناو حیزبەكە بەدیناكرێن، بۆیە بەپێویستمانزانی پەیوەندیی بكەین بە ریزەكانی ناوەندی وەستانەوەی یەكێتی-ناوك".

 

هەروەها رایانگەیاندووە، ناوەندەكە "باشترین رەوت و ئاڕاستەی ناو حیزبن، كە بۆ دادپەروەری و ئامانجی نیشتمانی و بنەبڕكردنی گەندەڵی و دیاردەی بنەماڵەگەری تێدەكۆشێت".

 

داواش لەهەموو ئەندامانی دڵسۆزی یەكێتی دەكەن، "لە كۆنفڕانسەكانی رێكخستنەكاندا بۆ كۆنگرە، دەنگ بدەن بەو كادرانەی كەسەر بەڕەوتی ناوك-ن، چونكە كەسانی پاك و دڵسۆزو دیاری ناو یەكێتیی پێكدەهێنن".

 

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە مانگی داهاتوو كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ببەسرێت‌و ئێستاش ئامادەكارییەكان بۆ بەستی ئەو كۆنگرە دەستیپێكردووە، ئەوەش ململانێكانی زیاتر كردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure