حه‌مكۆ
358 جار بینراوە 17/11/2019 11:46 AM

حەمکۆ لە زیندانەوە یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە



سنور ميديا 

هونەرمەند حەمکۆ لە زیندانەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاند پێنج جار چووەتە داوای ئەو کچەی سکاڵای لەسەر تۆمارکردوە و ماڵی باوکی کچەکە ڕازی نەبوون.

 

محەمەد فەرەیجون جۆرج ناسراو بە (حەمكۆ) روونكردنەوەیەكی لە زیندانەوە بڵاوكردۆتەوەو تێیدا هاتووە" بە پێوویستی دەزانم تیشک بخەمە سەر پەیوەندی نێوانمان، هەشت مانگ پەیوەندی خۆشەوویستی هەبووە لە نێوانمان و چوار مانگ لە ماڵی من ژیانی بەسەر بردووە، و لەگەل کچەکانم پەیوەندی و هاتووچۆی هەبووە بەردەوام، ئەوەی زۆر گرینگە ئەوەیە (پێنج جار) خوازبێنم کرد لە باوک و مامی و خاڵی ئامادەنەبوون بیدەن بەمن تۆمارە دەنگیەکانیش ماون دوای ئازاد بوون بڵاوی دەکەمەوە".

 

دەشڵێت" ئەم کچە متمانەم پێی هەبوو و خۆشم دەوویست کلیلی ماڵەکەمی لابوو وەک بەڵگە کامیرای بەردەم ماڵەکەم بڵاو دەکەمەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی بزانی کامەمان راست دەکەین، ئەو خۆی هاتۆتە ماڵی من و هەمووشتێک بە رەزامەندی خۆی بووە، لایەنێكی سیاسی ئێستا دەیەوێت مادەکە بگۆڕێ و سارە موحسینی لای خۆی شاردۆتەوە ناهێلێ بێتە بەردەم دادگا".

 

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەشكردووە" من ئێستا کە ڕاگیراوم ماوەیەکی زۆرە، هەرچەندە من هەموو ئەو شتانەی کە کەوتۆتە سەرشانم بەرامبەر یاسا بەهاوکاری پارێزەکانم هەموویانم جێبەجێ کردووە، بەڵام لایەنی بەرامبەر بە بەردەوامی هەوڵی داوە لەدەست ڕێکارەکان(اجرا‌وات) ڕابکات و چەندین جارە بیانوی جۆراوجۆر دەدۆزێتەوە بۆ دەرکەوتنی ڕاستیەکان و ئامادەی بەردەم دادگا نابێت".

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو" لەدوای ئەوەی دادخواز (سارە) دەزانێت کەوا وەک لە ناوەڕۆکی سکاڵاکەی کە داوای کردووە ڕەزامەندی تەواوی خۆم نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنیان. ئەمجارەیان هەڵساوە بە دروستکردنی گرفت و کێشە وە بەڵگەش بۆ قسەکانم ئامادەنەبونی لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بە بیانوی جیاجیا و سەرەڕای ئاگادارکردنەوەشی بە پسولەی ڕەسمی و یاسایی لەڕێگەی بنکەی پۆلیسی ئاشتی بە ئامادەبون لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە".

 

لە رۆژی 19ی ئەیلولی 2019 بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر سارە، ئەکتەری بواری کۆمیدیا حەمکۆ دەستگیرکرا و دواتر پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، حەمکۆ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی 395 یاسای سزادانی عێراقی لە چاکسازی گەورەی شاری هەولێر دەستبەسەرکراوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure