به‌رهه‌م ساڵح
1322 جار بینراوە 16/11/2019 03:52 PM

بەرهەم ساڵەح پێشوازی لەتۆمەتبارێكی گەورەی دۆسیەی ئەنفال دەكات..



سنور ميديا _ 

وه‌فيق سامه‌ڕائى تۆمه‌تبارى كه‌يسى ئه‌نفال له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى ئاشكراى كردوه‌ كه‌ سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عيراقى كردوه‌  و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دوادا هاتووه‌.

 

ئارام ئيكرامى ڕۆژنامه‌ نووس له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى نووسيويه‌تى " هەفتەی رابردوو یەكێك لەدیارترین دووژمنەكانی كوردو داواكاری ژمارە یەك لەدۆسییەی ئەنفال میوانی بەرهەم ساڵەحی خاوەن حورمەت بووە، لەبری ئەوەی دەستگیری بكات، میواندارییەكی شاهانەی لێكردووەو زۆر رێزی لێناوە، ئەو تۆمەتبارە وەفیق سامەڕائی شۆڤێنی و دوژمنی كوردە.

 


ده‌شڵێت " جا دكتۆر بەرهەم ئەمساڵ كوردایەتی دنیای پێفرۆشتین گوایە گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفال كراوانی دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەم داواكراوە گەورەی دۆسییەی ئەنفال دێتە لای بەوپەڕی رێزو حورمەتەوە پێشوازی لێدەكات."

 


له‌ نووسينه‌ ڕخنه‌ ئامێزه‌ى دا ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ نووسيوشێتى" ئێ قوڕمساغ تۆ كە چورئەتی ئەوەت نییە دەستگیری بكەی، بەناخێری گیانت هیچ نەبێ پێشوازی لێ مەكە."


ده‌شڵێت "پێویستە چالاكان و رێكخراوەكانی تایبەت بەجینۆسایدو ئەنفال هەڵوێستیان هەبێت، پێموایە سەرۆك كۆمار راوێژكارێكی گەرمیانیشی هەیە كە چالاكی بواری ئەنفال و جینۆسایدە."

 

هه‌روه‌ها ئه‌ياد كاكه‌يى چالاكوانى مه‌ده‌نى يش له‌ كاردانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ نووسيويه‌تى " تومه‌تباری هه‌ڵاتوى ژماره‌ یه‌ک لە دۆسیه‌ی ئه‌نفال له کۆی 423 تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سەرۆکایه‌تی کۆمار و سه‌رۆکایەتی ئهنجومەنی وەزیرانی و زۆر شوێنی تری کردووە"

 

ده‌شڵێـت کە بەڕێز دكتۆر بەرهه‌م سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیران بوو ئێمە بریاری تومەتبارانی دۆسیەی ئە نفالمان له بەغداوە هێناوە بۆ به‌ڕێزیان و وەزیری ناوخۆ و وەزیری شەهیدان بۆ هه‌ر یەکێکیان 423 بریاری دەسگیر کردنی تومەتباران کە ژمارە 1 "وەفیق سامرائی "یەو پاڵه‌وانی تاوانی ئه‌نفاله".

 


له‌ كۆتايدا ئه‌و چالاكوانه‌ ده‌ڵێت " هیوادارم به زووترین کات تومەتباری هه‌لاتوو دەسگیر بکرێ و بدرێتە دادگا , یەکێک له‌وانەی کە دوژمنی سەرسهختی پەرله مان ، حکومەتی ههرێمە و هه میشه له کەنالهکان سوکایهتی به پیرۆزیەکانی کورد و کوردستان دەکات ئەو تومەتباره‌يه‌ ".

47501216112019_361.jpg

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure