.
163 جار بینراوە 15/11/2019 07:56 PM

وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهان گۆڕینی دیمۆگرافیای سوریا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌



سنور میدیا

وه‌زیریرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ زلهێزه‌كان گۆڕینی دیمۆگرافیای باكوری سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا ومیسر و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌و داوایان له‌ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد بڕیاری ژماره‌ 2254 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سوریا جێبه‌جێ بكات.

 

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی زلهێز له‌به‌یاننامه‌كه‌یاند ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، "پابه‌ندین به‌ سه‌روه‌ریی خاكی سوریا و پاراستنی ئه‌منیه‌تی هه‌رێمایه‌تی، دژایه‌تی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی به‌زۆری دیمۆگرافیای ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین، داواش له‌ لایه‌نه‌ كاریگه‌ره‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ین، بڕیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ جێبه‌جێبكه‌ن".

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان توركیا بانگه‌شه‌ی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕی كردووه‌، به‌ڵام هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌رده‌وامه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure