سنور ميديا
211 جار بینراوە 14/11/2019 06:44 PM

جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ پرسی ناردنی بودجه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ قسه‌ی كرد



سنور میدیا

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئومێدییان هەیە پرسی ناردنی بودجە بەقازانجی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن، ئەوەش لەچوارچێوەی گفتوگۆكاندا لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەبارەی كێشەكانی نێوانیان.

 

لە كاتی كردنەوەی پێشەنگای نێودەوڵەتی كتێب له‌ سلێمانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا راگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی عیراق باسیان لە هەمو کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند کردوە و هەوڵدەدەین رێگە چارەیان بۆ بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و عێراق پێداچونەوەی پێبکرێت.

 

سەبارەت بە پرسی ناردنی پشك و بودجەی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی هەرێم وتی، پرسی ناردنی بودجە بۆ خەڵكی كوردستان پرسێكی گرنگە و بەهیوان بەسودی خەڵكی كوردستان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.

 

ئەم وتانەی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە دێت، دوێنێ‌ وەفدێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كۆبونەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure