نێچيرڤان بارزانى
371 جار بینراوە 14/11/2019 04:33 PM

هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غداد ئاشكرا بوو



سنور میدیا

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆچه‌ند مه‌به‌ستێك سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌كانى په‌یوه‌ندى به‌ سه‌ردانه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئیمارات و قه‌ته‌ر، هاوكات په‌یامى لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌ حكومه‌تى عێراق گه‌یاندووه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌موارى ده‌ستوور.

 

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی میدیای په‌یسه‌ر نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ ، نێچیرڤان بارزانى په‌یامى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى گه‌یاندووه‌، كه‌ جه‌خت له‌مانه‌وه‌ى فیدراڵییه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌عێراق-دا، هه‌روه‌ها قسه‌ى ئه‌وانى سه‌باره‌ت به‌ هه‌موارى ده‌ستوور و مادده‌ى ١٤٠ گه‌یاندووه‌.

 

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، نێچیرڤان بارزانى هه‌ندێك روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كانى بۆقه‌ته‌ر و ئیمارات، چونكه‌ حكومه‌تى عێراق نیگه‌ران بووه‌ له‌و سه‌ردانانه‌و پێى وابووه‌ كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست ده‌كرێت له‌نێوان هه‌رێم و ئه‌و وڵاتانه‌، كه‌ بۆ نێوانى هه‌رێم و به‌غدا گرفته‌.

 

ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى و نێچیرڤان بارزانى، تایبه‌ت بووه‌ به‌ پرسى گومرك و پێشمه‌رگه‌و كێشه‌ى بوودجه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كراوه‌ رێككه‌وتن ته‌نها له‌سه‌ر نه‌وت و گاز نه‌بێت. قسه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى عێراقیش كراوه‌و نێچیرڤان بارزانى پشتیوانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى راگه‌یاندووه‌.

 

سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى دواى ئه‌وه‌هات، كه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى رێككه‌وتن و ئێرانیش پێداگره‌ له‌ مانه‌وه‌ى.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure