يه‌كێتى
878 جار بینراوە 14/11/2019 04:03 PM

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕۆژئاوا هاتوه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌سه‌ر ئێمه‌ش بێت



سنور میدیا

 ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كودرستان باس لە گرنگی ئەنجامدانی چاكسازی ومەترسی دۆخەكە لەسەر هەرێمی كوردستان دەكات.

 

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كودرستان لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ رۆژنامەی ئاژانس دەڵێت "یەكێك لەو هەڕەشانەی كە لەسەر باشووری كوردستان هەیە، ناڕەزایی خەڵكە.

 

بە پێویستی دەزانێت لە كوردستانیش دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ چاكسازیی ڕاستەقینە، بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵك نەك بۆ جوانكردنی دەموچاوی حكومەتكۆتایی بە گەندەڵی بهێنرێت كە هەڕەشەیەكی گەورەترە لە تیرۆر بۆ سەر ئەزموونی باشووری كوردستان.

 

قادر عەزیز رایگەیاند كە باشووری كوردستان دەبێت لە ڕووی دیبلۆماسی و سیاسی پێداچوونەوە بە خۆی بكات و مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ ڕۆژئاوا لەبەرچاو بگرێت، جێهێشتنی ڕۆژئاوا لە لایەن ئەمریكاوە، لەوانەیە بۆ ئێمەیش ڕوو بدات.

 

بەو بێمتمانەییە كە لە نێوان خەڵك و دەسەڵات هەیە، ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، ئێمە ناتوانین وەكو ڕۆژئاوا خۆڕاگری بكەین و دەستكەوتەكانمان بپارێزین.

 

ناوبراو باس لەوەیش دەكات كە چاكسازی دەبێت پێش دروستبوونی قەیران بكرێت، ئەگەر نەكرا، كارەسات ڕوو دەدات، پێویستە هەنگاوەكان ئەرێنی بن، داهاتی كوردستان و نەوت شەفاف بێت، خەڵك دەبێت لەم داهاتە سوودمەند بێت، مەركەزییەت لە حكومڕانیی باشووری كوردستان نەمێنێت، واتا بە شێوەی حكومڕانییەكی مەدەنی و دیموكراسی بێت، كە هەموو لایەنەكان شەریكی ڕاستەقینەی دەسەڵات بن.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure