سنور ميديا
414 جار بینراوە 14/11/2019 01:00 AM

ترەمپ و ئەردۆغان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد



سنور ميديا 

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگه‌یاند، كۆبوونەوەكەی له‌گه‌ڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا "بەرهەمداربووە".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رهه‌مداربووه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین".

 

باسی له‌وه‌شكرد، "قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ده‌كاته‌ 100 ملیار دۆلار، توركیا چه‌ك و پێداویستی دیكه‌ی له‌ ئه‌مریكا كڕیوه‌ و ده‌شیه‌وێت زیاتر بكڕێت وه‌ك فڕۆكه‌ی F35، به‌ڵام كڕینی سیستمی به‌رگی ئێس 400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ روسیا ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه‌".

 

هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆنگره‌كه‌دا باسی له‌ هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ سه‌ر سوریا و رایگه‌یاند، "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان له‌ سوریا بۆ لێدوان بوو له‌ په‌كه‌كه‌، یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌".

 

وتیشی، "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌، له‌كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان تێكبده‌ن".

 

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بڕیری كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان وتی، "ده‌مانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ بابه‌ته‌كه‌ بكرێت، ئێمه‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌مان له‌لایه‌ن كه‌ پێوانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ باسمان له‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانمان كردو ده‌مانه‌وێت قه‌باره‌ی بازرگانی نێوانمان بگاته‌ 100 ملیار دۆلار".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure