سنور ميديا
157 جار بینراوە 13/11/2019 02:14 PM

نیهێنی پشت ده‌سگیركردنه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نوس ئازاد عوسمان ئاشكرا بوو



سنور ميديا 

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ئازاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاديۆى ده‌نگ ڕايديۆى ده‌نگ له‌ ڕاگه‌يه‌نراوێكدا ڕايده‌گه‌يه‌نێـت "ئەو دادوەرەی کەئەمڕۆ بڕیاری دەست بەسەرکردنی ئازاد عوسمان بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی داوە، دادوەرێکی نیشتەجێی دەرەوەی ناوچەی گەرمیانە و ماوەی دوو ساڵە داوای گواستنەوە دەکات، بەڵام بۆی نەکراوە.

 

ده‌قى ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ 

راگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی لەبارەی ئەو حاکمەی بریاری تەوقیف کردنی ئازاد عوسمانی داو.

 

ئەو دادوەرەی کەئەمڕۆ بڕیاری دەست بەسەرکردنی ئازاد عوسمان بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی داوە، دادوەرێکی نیشتەجێی دەرەوەی ناوچەی گەرمیانە و ماوەی دوو ساڵە داوای گواستنەوە دەکات، بەڵام بۆی نەکراوە.


دەست بەسەرکردنی ئازاد عوسمان لەکاتێکدایە، نارەزایەتیەکی زۆر لە نێو دادوەرەکاندا دروستبووە، بۆیە ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین، هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنی نارەزایەتی و سود وەرگرتن لەو نارەزایەتیە، تا دواجار لێی سودمەند بێت و نەقڵ بکرێت.


ئەگینا کارنەکردن بەیاسای رۆژنامەگەری و گۆڕینی مادەی یاسایی، لەکاتێکدا پەرلەمان یاسایەکی تایبەتی بۆ مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەواندا داناوە، جگە لە کارێکی نایاسایی هیچی تر نیە.


سکاڵاکە لەسەر هەواڵێکی رادیۆی دەنگە کە لە ساڵی ۲۰۱۵ تۆمارکراوە و تا ئێستا چەندین جار دواخراوە، بەبێ ئەوەی هیچ ناوزراندنێک لە هەواڵەکەدا هەبێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure