ئاسايش
121 جار بینراوە 12/11/2019 06:31 PM

ئاسایش لە سێ چالاكیدا دەستگیركردنی نۆ كەسی راگەیاند



سنور ميديا 

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند كە بەهۆی تاوانی جیاواز ئەمڕۆ نۆ كەسی دەستگیر كردووە كە سەرجەمیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی بوون.

 

بە پێی راگەیەندراوەكە لە چالاكی یەكەم سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (م ، م ، ێ) لەدایك بوی ساڵی ( 1982 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشە كاسب ، تۆمەتبار (ێ ، ا ، ز) لەدایك بوی ساڵی ( 1956 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشەی كاسبە ، تۆمەتبار (ع ، ێ ، ا) لەدایك بوی ساڵی ( 1987 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشە كاسب ، كەهەرسێكیان بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عیراقی لە شەوی 28/10/2019 دەستگیركران بەتۆمەتی دزیكردن لە چەند ماركێتێك و كۆگای شت فرۆشتن و هەڵخڵەتاندنی هاووڵاتییان بە مەبەستی گۆڕینەوەی دراوی بیانی و دزی كردن لەو كەسانەی كە دراوەكانیان بۆ گۆڕیون وە بڕینی گیرفانی هاووڵاتیان وەلەچەند شارێكی هەرێمی كوردستان ئەم كارەیان ئەنجام داوە، پاشان ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە.

 

هەروەها لە چالاكی دووەمدا دوو تۆمەتبار بەناوەكانی ( ب ، ێ ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕەگەزی (نێر) پیشە كاسب، تۆمەتبار ( ج ، ع ، ێ) لەدایك بوی ساڵی ( 2001 ) ڕەگەزی (نێر ) پیشەی كاسب ، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عیراقی لە ڕۆژی 3/11/2019 دەستگیر كران بە تۆمەتی دزیكردن لە مەیدانی ئاژەڵان و دزین و بردنی ئاژەڵان بۆ خانێكی چۆڵ بۆ سەربڕینی ئاژەڵەكان و ئامادەكردنی بۆ خستنە بازاڕ بە مەبەستی فرۆشتنی گۆشتەكەی ، دواتر ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە.

 

ئاسایشی سلێمانی باسی لەوە كردووە كە لە چالاكی سێ یەمدا چوار تۆمەتبار بەناوەكانی ( ژ ، ا ، ت) لەدایك بوی ساڵی ( 1997 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشە كاسب ، تۆمەتبار ( ف ، ا ، ت) لەدایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشەی كاسب ، تۆمەتبار ( س ، ێ ، ق) لەدایك بوی ساڵی ( 1994 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشە كاسب ، تۆمەتبار ( ع ، ف ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1996 ) ڕەگەزی ( نێر ) پیشەی كاسب ، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عیراقی ، لەشەوی 7/11/2019 دەستگیركران بە تۆمەتی دزیكردن كە تۆمەتباران لە چەن شوێنی جیاواز چەند ماتۆڕسكیلێك و تانكی ئاوی ماڵان و وایەری كارەبایان دزیوە، پاشان ڕوبەڕوی یاسا كرانەوە بۆ كاری یاسایی.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure