ریواس فایەق
612 جار بینراوە 12/11/2019 06:25 PM

په‌رله‌مانى كوردستان سكاڵايه‌كى له‌ سه‌رۆك وه‌زيران برده‌وه‌



سنور ميديا 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی لەبەرژەوەندی ئێمە بریاریدا و سكاڵایەكمان لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بردەوە.

 

ریواس فایەق، سەۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕايگه‌ياند: ئەو سكاڵا یاساییەی لەسەر سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیۆنەران تۆمارمان كردبوو بردمانەوە.

 

ئەمڕۆ 12ی11ی 2019 دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیاری لە بارەی ئەو سكاڵایەیە سەرۆكی پەرلەمنانی كوردستاندا كە لەسەر سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماری كردبوو لەبارەی هەمواری هەڵبژاردنی پارێزگاكان و گۆڕانكاری لە شێوازی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

 

لەو بارەیەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ژيان وتيشى د: ئێمە ئەو سكاڵایەمان بردەوە چیتر ئەو بڕگە و مادانەی یاساكە كە ئێمە تیبینیمان هەبوو لەسەری كاری پێناكرێت.

 

ئەو رونیشی كردەوە كە ئەو بڕگەو مادانە كاری یاسایی نەبوون بۆیە دادگای باڵای ئیتیحادی عێراق لەبەرژەوەندی ئێمە بڕیاریدا و سكاڵاكەمان بردەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure