سنور میدیا
کاروانە سەربازییەکەی تورکیا، لەکاتی تێپەڕبونیان لە گوندەکانی کۆبانێ تەقە لە ژمارەیەک هاوڵاتیی دەکەن و ژمارەیەک هاوڵاتیی مەدەنی شەهید و بریندار دەکەن.
چەند سەرچاوەیەکی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی تورکیا و روسیا لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانێ گەڕانێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە و لەکاتی تێپەڕبونیان بەناو خاکی رۆژئاوای کوردستاندا، گوندنیشیان بەردبارانی کاروانەکەیان کردوە.
سهرچهوهكه ئهوهشی ئاشكرا كرد سەربازەکانی تورکیا سەرەتا گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە و دواتر تەقەیان لە هاوڵاتیان مەدەنی کردوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار کەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بون.
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟