سنور میدیا
سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند ناوچەی ئارام لە جەرابلووسەوە تاكو سنوورەكانی عیراق دەگرێتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە گوتارێكدا ئەمڕۆ لە بارەی سەردانەكەی سبەینێی بۆ ئەمریكا ڕایگەیاند لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمریكا گفتووگۆ لەبارەی ڕەوشی سووریاوە دەكات.
وتیشی "چەند بەڵگەیەك لەسەر ناوچەی ئارام لە سووریا ئاڕاستەی ئەمریكا دەكەم و لەگەڵ ترەمپ باسی كێشەكانی سووریا دەكەین".
لەبارەی ناردنەوەی چەكدارانی داعش بۆ وڵاتەكانیان لەلایەن ئەنقەرەوە ئەردۆغان دەڵێت "ناردنەوەی چەكدارانی داعش بۆ وڵاتەكانیان نیگەرانی دروستكردووە".
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟