سنور ميديا
125 جار بینراوە 12/11/2019 01:17 PM

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نارد



سنور ميديا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەبێت هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان خۆیان قبووڵی نەكەن سەر بەلایەنێكی دیاریكراو بن.

 

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، كوردستان پێویستی بەهێزێكی نیشتمانی هەیە، بۆیە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات‌و لەو چوارچێوەیەش لەكاركردن بەردەوام دەبن.

 

قسەكانی سەرۆكی هەرێم لەمیانی خولی 26ی ئەفسەرانی زاخۆ بوو، كە ئەوەشی راگەیاند، ئەوان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمن، پێویستیان بەهێزی نیشتمانی هەیە، نەك هێزی ئەم لایەن‌و ئەو لایەن.

 

سەرۆكی هەرێم باسی لەوەش كرد، لەشەڕی داعش پێشمەرگە ئەزموونی زۆری وەرگرت، كەموكوڕییەكان دەستنیشانكراو هەموانیش بۆ كوردستان شەڕیان كرد، بۆیە دەبێت ئەوە بەردەوام بێت‌و چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بكرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەتایبەتی ئەمریكای كرد، كە لەشەڕی داعش هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەیان كردو جەختیشیكردەوە، دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانە بەردەوام بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure